کوردستانی

ئاسایشى هه‌ولێر: پێنج هەزار چەکمان لەناوبرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشى هه‌ولێر: پێنج هەزار چەکمان لەناوبرد
مەودا میدیا - کاروان نوری

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشى هه‌ولێر بڵاویکردووەتەوە، پێنج هه‌زار پارچه‌ چه‌كیان له‌ناو برد، كه‌ پێشتر‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو. 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (12-11-2020)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشى هه‌ولێر بڵاویکردووەتەوە "ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان پێنج هه‌زار پارچه‌ چه‌كى له‌ناو برد، كه‌ له‌ جۆرى ده‌مانچه‌ى توركى بوون، كه‌ پێشتر‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو".

ئەوە‌ش ئاشکرا کراوە "هاوڵاتییانى خۆشه‌ویست دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ هێزه‌كانمان له‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى هه‌موو ئه‌و چه‌كه‌ قه‌ده‌غكراوانە‌ به‌رده‌وام ده‌بن".


Qaiwan
Qaiwan