کوردستانی
دابان محەمەد: بەم زستانە تۆمەتبارکردنى کەسانی دیکە گیرفانى بەتاڵى مووچەخۆر گەرم ناکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، تەخوینکردنى چەند پەرلەمانتارێک و تۆمەتبارکردنى چەند کەسێک، گیرفانى بەتاڵى مووچەخۆرێک بەم زستانە گەرم ناکاتەوە.
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، تەخوینکردنى چەند پەرلەمانتارێک و تۆمەتبارکردنى چەند کەسێک، گیرفانى بەتاڵى مووچەخۆرێک بەم زستانە گەرم ناکاتەوە.
دابان محەمەد، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "شکست لە کۆکردنەوەى داهاتى نەوت و ناوخۆ و سنورەکانى هەرێم، بەغداشى توڕەکرد و دڵنیایى ناردنى 320 ملیار دینارەکەشى نەهێشت، تەخوینکردنى چەند پەرلەمانتارێک و تۆمەتبارکردنى چەند کەسێک، گیرفانى بەتاڵى مووچەخۆرێک بەم زستانە گەرم ناکاتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "800 کۆمپانیاى بیانى و ناوخۆى بوارى نەوتى هەن، یەک دینار باج نادەن، بە 402 رێگا رسومات و پارە لە خەڵک وەردەگیرێت، نیوەى داهاتى خاڵە سنورییەکان دەچێت بۆ 21 کۆمپانیا کە لەسنورەکان کاردەکەن، بەدەر لەوە قاچاغچێتى بەقەد داهاتى فەرمى وەزارەتى دارایى و بەرەوژرە".
روونیشیکردووەتەوە "یاساى چاکسازى بەتەنیا چارەسەر نیە، چاکسازى گشتگیریش بێ ئیرادەیەکى گشتگیر نابێتە چارەسەر، 350 هەزار مووچەخۆرى وەهمى، دوو موچە و سێ موچە بەرەوژورە، بەڵام ئیجرائات لەگەڵ لە 2% کەمتر کراوە، قەرزى حکومەتیش لاى سەرمایەداران نزیکەى 900 ملیارە و مووچەیەکى تەواوى فەرمانبەرانە بە زیادەوە، کەچى بە سیاسى کرا و بە 4 مانگ، لە 1% نەگەڕاوەتەوە".
ئەمە لە کاتێکدایە، پەرلەمانی عیراق بەبێ رەزامەندی پەرلەمانتارانی کورد دەنگی لەسەر پرۆژەیاسای قەرزدا و پرۆژەیاساکەی پەسەندکرد، بەپێی ئەنجامی دانیشتنەکە حکومەتی عیراق بڕی ئەو نەوتە دیاری دەکات، کە ھەرێمی کوردستان دەبێت رادەستی بەغدای بکات، لە بەرانبەردا حکومەتی عیراقیش شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
ک.ن
ک.ن