کوردستانی
ئاسایش لەبارەی کوشتنی شوانێكەوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە سنووری قەزای چەمچەماڵ شوانێک کوژرا لەکاتی هەوڵی دەستگیرکردنی لەلایەن ئاسایشەوە، ئاسایشی چەمچەماڵیش لە روونکردنەوەیەکدا ئاشکرای کردووە تۆمەتباری کوژراو دوو فەرمانی گرتنی هەبووە لەدادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ.
ئاسایشی چەمچەماڵ لە روونکردنەوەکەدا رایگەیاندووە "تۆمەتباری کوژراو دوو فەرمانی گرتنی هەبووە لەدادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەمادەکانی 446 و 442 و یەک فەرمانی گرتنیشی هەبووە لەدادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی بەمادەی 422".
ئاماژە بەوەشکراوە "پاش وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بە مەبەستی دەستگیرکردنی، تۆمەتبارەکە بەئۆتۆمبێلێک خۆی دەکێشێت بە ئۆتۆمبێلی هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوادا و تەقە دروستدەبێت تۆمەتبار هەڵدێت و سەرەنجام لە بازگەی ڕێدار بە کوژراوی دەدۆزرێتەوە".
س.س

بیروڕا