کوردستانی

سەبارەت بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لەم ناوچەیە روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لەم ناوچەیە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

قایمقامی قەزای چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت تاوەکو ئێستا نەوت لە سنووری قەزای چەمچەماڵ دابەشنەکراوە، ئاماژە بەوەشدەکات لە مانگی 9وە بە فەرمی داوای لە پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمە نەوتییەکان کردووە بۆ دابینکردنی نەوت بۆ سنوورەکە.

رمک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ لەبارەی دابەشکردنی نەوت لەو سنوورە بە مەودا میدیای  راگەیاند "ئێمە زیاتر لە 27 هەزار نفوسمان هەیە لە سنووری قەزای چەمچەماڵدا وە ساڵی پار و پێرار ئەو نەوتەی کە درا هی ساڵی 2017 بوو، هەروەها زیاتر لە 2900 هاوڵاتی ماون نەوت وەربگرن".

قایمقامی قەزای چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشکرد "تاوەکو ئێستا نەوت لە سنوورەکەمان دابەشنەکراوە، من لە مانگی 9وە بە فەرمی داوام لە پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمە نەوتییەکان کردووە لەکاتی دابەشکردنی نەوتدا بەشی چەمچەماڵ و ناحیەکانی لەبارچاو بگیرێت".

باسی لەوەشکرد "لایەنە پەیوەندیدارەکان باس لەوەدەکەن لە ناوچە ساردەکانەوە دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکەن ئێمە لە سنوورەکە ناوچەی ساردمان هەیە، هەروەها چونکە سەرچاوەی هاتنی نەوت لە هەرێمی کوردستان نییە، بۆیە ناتوانرێت بڕی پێویستی نەوت دابینبکرێت بۆ سنوورەکە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب