کوردستانی

سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێم لەباره‌ى پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێم لەباره‌ى پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ده‌رباره‌ى ياساى پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە رایدەگەیەنێت ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق به‌ زۆرينه‌ و به‌بێ ڕه‌چاوكرنى پره‌نسيپه‌كانى هاوبه‌شى و سازان و هاوسه‌نگى و بێ گوێدانه‌ سه‌رنج و تێبينى و پێشنياره‌كانى نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان تێپه‌ڕێنرا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ده‌رباره‌ى ياساى پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12/11/2020 له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق به‌ زۆرينه‌ و به‌بێ ڕه‌چاوكرنى پره‌نسيپه‌كانى هاوبه‌شى و سازان و هاوسه‌نگى و بێ گوێدانه‌ سه‌رنج و تێبينى و پێشنياره‌كانى نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان تێپه‌ڕێنرا، ده‌ستخۆشى له‌ سه‌رجه‌م فراكسيۆنه‌ كوردستانييه‌كان و نوێنه‌رانى به‌ڕێزى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ين كه‌ يه‌كهه‌ڵوێست بوون بۆ داكۆكيكرن له‌ ماف و شايسته‌كانى گه‌لى كوردستان".

ئاماژە بەوەشکراوە "سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان به‌ نيگه‌رانى و به‌وپه‌ڕى گرنگييه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ ئه‌م بابه‌ته‌ و هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته‌ گه‌ڕ بۆ پارێزگارى له‌ ماف و شايسته‌كانى خه‌ڵكى كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ و له‌پێناو يه‌كهه‌ڵوێستيى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌، كۆبوونه‌وه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كان و نوێنه‌رانى هه‌رێمى كوردستان له‌ حكومه‌تى فيدرال و ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ساز ده‌كرێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan