کوردستانی
راگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە تێپەراندنی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت ئەم ھەنگاوە، پێشێل کردنی گیانی پێکەوە ژیان و ھاوبەشییە و پێچەوانەی هێڵەگشتییەکانی رێککەوتنەکانی پێشووترە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بە نیگەرانیەکی قوڵەوە لە دوایین ھەنگاوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڕوانین،کە بەبێ رەچاوکردنی بەهاکانی پێکەوە ژیان و ھاوبەشی و بنەماکانی سیستمی فیدراڵی کە لە دەستوری عێراقدا چەسپێنراون، لەسەر بنەمای زۆرینە و بێ رەچاوکردنی مافی خەڵکی کوردستان، بەرەبەیانی 12ی 11 ی 2020 یاسای پڕکردنەوەی کورتھێنانی دارایی پەسەندکرد".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئەم ھەنگاوە، پێشێل کردنی گیانی پێکەوە ژیان و ھاوبەشییە و پێچەوانەی هێڵەگشتییەکانی رێککەوتنەکانی پێشووترە،هاوکات وەستانەوەیە دژ بە ھەر جۆرە لێکنزیکبوونەوەیەک بۆ چارەسەری کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەماکانی دەستوور".
ئەوەش هاتووە "بۆیە وێڕای سوپاس و دەستخۆشی زۆری خۆمان بۆ تەواوی فراکسێۆنە کوردستانیەکان و سەرجەم نوێنەرانی ھەرێمی کوردستان کە یەک ھەڵوێست و ھاوڕا بوون بۆ رەتکردنەوەی بەشدار بوون لە دانیشتنی دەنگدان، رایدەگەیەنین کە بە ھەماھەنگی لەگەل سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان و نوێنەرانی ھەرێمی کوردستان لە دامەزراوە فیدراڵییەکانی عیراق و دوای پرس و راوێژی فراکسێۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان ، دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت و ھەموو رەھەندەکانی ئەم پێشھاتە لێک دەدرێنەوە و ھەلوێست و بریاری یەکگرتووانە دەگیرێتە بەر چونکە ئەم بابەتە پەیوەندی بە ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانەوە هەیە و ئەرک و بەرپرسیارێتی هاوبەش دەخاتە ئەستۆمان".
س.س

بیروڕا