کوردستانی
شایستە داراییەکانی جوتیاران دەکەوێتە مەترسییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لەگەڵ هاتنی وەرزی باران و پەڵەدان وەرزی چاندنی گەنم و جۆ لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، بەڵام نەهاتنی شایستە داراییەکانی جوتیاران وەک پێویست لەلایەن حکومەتی عیراقەوە گرفت لەبەردەم چاندنی بەرهەمی جوتیاران دروست دەکات.
شوان کەریم، جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەغدا شایستە داراییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیشی بڕیوە، ئەگەر بۆی بکرێت نەک پارەی جوتیاران، بەڵکو هیچ بۆ هەرێم نانێرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "لای لایەنە عەرەبەکانی عیراق یاساکان وەک مەتات وان بەدڵی خۆیان گۆڕانی تیادا دەکەن، دوور نییە سبەی بڵێن شایستەی جوتیاران نانێرین ئەگەر هەرێم بڕی پێویستی نەوت نەنێرێت".
س.س