ئابووری

ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت دابەزی

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوت دابەزی
مەودا میدیا - 

بەپێی ئەو نرخانەی ماڵپەڕی فۆرکس نیوز تودەی بڵاویکردووەتەوە ئەمڕۆ هەینی 13ی تشرینی دووەمی 2020، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە 43 دۆلارە و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمەريکيش بە 40 دۆلار و 52 سەنتە.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی %10 و نەوتی خاوی ئەمەريکيش بە رێژەی %13 بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت 20ی نيسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمەريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

س.س
Qaiwan
Qaiwan