کوردستانی
پەنابەرێک بەهۆی شەمەندەفەرەوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ئاشکرایکردووە پەنابەرێک بەهۆی شەمەندەفەرەوە گیانی لەدەستداوە گومان دەکرێت کورد بێت، ئاماژە بەوەشکراوە بەپێی گریمانەی پۆلیس و بە تێڕوانین لە بەڵگەنامەکانی، کەسی کۆچکردوو کوردێکی خەڵکی سلێمانییە.
بەپێی هەواڵێکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران کە رایگەیاندووە "سەرلەبەیانی دوێنێ پێنجشەممە، لە وڵاتی ئیتاڵیا تەرمی کەسێک لەسەر هێڵێکی ئاسنین دۆزرایەوە، کە وا دەردەکەوێت شەمەندەفەرەکە کردبێتی بە ژێرەوە، بەڵام شۆفێرەکە دەڵێت کە هیچی نەبینیوە. لە هەمان کاتدا گومان دەکرێت کەیسەکە خۆکوژی بێت و ئەم کەسە خۆی هەڵدابێتە ژێر شەمەندەفەرەکە".
ئاماژە بەوەشکراوە "دەسەڵاتدارانی ناوچەکە بە تیمێکی گەورەوە دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە و هەنگاوێک دوورتر لە تەرمی ئەو کەسە کۆمەڵێک بەڵگەنامەی کەسی دۆزراونەتەوە و پۆلیس پێی وایە بەڵگەنامەی کۆچکردووەکەیە".
ئەوەشخراوەتەڕوو "بەپێی گریمانەی پۆلیس و بە تێڕوانین لە بەڵگەنامەکانی، کەسی کۆچکردوو کوردێکی خەڵکی سلێمانییە بەناوی (ب.ن) و تەمەنی 44 ساڵە. لە ساڵی 1999وە لە ئەوروپا نیشتەجێیە".
دەزگای لوتکە لە بەدواداچوون بەردەوامە و هاوکات کەسوکاری (ب.ن) ئاگادارکراونەتەوە کە لە وڵاتێکی دیکەی ئەورووپییەوە بچنە ئەو وڵاتە بۆ دووپاتکردنەوەی ناسنامەی کەسی کۆچکردوو.
س.س