کوردستانی

هاوڵاتییەک بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاوڵاتییەک بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانە
مەودا میدیا-

پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین بڵاویکردووەتەوە دوێنێ شەو هاوڵاتییەک کە پیشەی پێشمەرگەیە لە قەزای پشدەر بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانەوە، بەپێی وتەی خۆی فیشەکی تاپڕی لەدەست دەرچووە و بەر قاچی چەپی کەوتووە.

لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند "شەوی رابردوو کاتژمێر 11:00 هاوڵاتییەک بەناوی ( ع . م . ح ) لەدایکبووی ساڵی 1993 پیشەی پێشمەرگە، دانیشتووی ناحیەی هێرۆ سەر بە قەزای پشدەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتن کە برین بە قاچیەوە هەبوو".

ئاماژە بەوەشکراوە "بەپێی وتەی خۆی لەکاتی چوونی بۆ ماڵی مامی فیشەکی خستۆتەبەر تاپڕ، بەڵام لەدەستی دەرچووە و بەر قاچی چەپی کەوتووە".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو "دوای چارەسەری سەرەتایی بەهۆی سەختی برینەکەی بەڕێکرا بۆ سلێمانی، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە ڕێکخراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan