کوردستانی
18 شوێن بەهۆی سەرپێچییەوە داخران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر داخستنی 18 شوێنی راگەیاند بەهۆی سەرپێچیکردنەوە، هەروەها هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو سکاڵایانە دەکرێن، کە رۆژانە ئاراستەی لێژنەکانی قایمقامیەت دەکرێن.
لە راگەیەندراوێکدا قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر رایگەیاند "لیژنەی پشکنين وچاودێری بازاڕ بەسەرپەرشتی نەبەز عبدولحەمید، قایمقامی هەولێر و سەرۆکی لیژنە شەوی 11-11-2020 پشکنین و بەدواداچوون بۆ (22) چێشتخانەی ماسی و خواردنگە و مارکێت و شیرنەمەنی و نانەواخانە لەگەڕەکی سەروەران ئەنجام درا، بەھۆی کارکردن بە پێچەوانەی مەرج و رێنماییەکان (18)چێشتخانە و خواردنگە داخران".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئەم شوێنانەی کەم وکوڕی و سەرپێچیان هەبوو تۆمارکران بەپێ ی یاسا کاردانەوە بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت،ئامانج لەپشکنین وبەدواداچوونەکانی ئەم لێژنەیە دڵنیابوونە لە جێبەجێکردنی مەرج و رێنماییەکان".
ئەوەشخراوەتەڕوو "جگە لە داخستنی ئەم شوێنانەی سەرپێچیان هەیە سزای پێبژاردن بۆ سەرپێچیکاران دەکرێت ،ئەوەش بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە کە ئاراستەی قایمقامیەتی هەولێر کراوە".
س.س

بیروڕا