کوردستانی
"15%ی داهاتی شارەوانییەكان بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكان دەگەڕێتەوە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە پێناو بەرەوپێشچوونی ئاستی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا گەڕانەوەی 15%ی داهاتی شارەوانییەكان جێبەجێ دەكرێت و دامودەزگا شارەوانییەكانیش لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانیان دەستكراوەتر دەبن.
راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکرووەتەوە، لە كۆبوونەوەیەكیدا لە شاری دهۆك لەگەڵ پارێزگاری دهۆك و سەرۆكی ئەنجومەن و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی داموزدەزگا حكومییەكانی پارێزگەكە، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار تیشكی خستە سەر 15%ی داهاتی شارەوانییەكان و گوتی "گەڕانەوەی 15ی داهاتی شارەوانییەكان لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا جێبەجێ دەكرێت و سەبارەت بە كاریگەری گەڕانەوەی 15%ی داهاتی شارەوانییەكان لەسەر خێرایی جێبەجێكردنی پرۆژەكانی شارەوانی".
ساسان عەونی ئاماژەی بەوەشکردووە "گەڕانەوەی 15%ی داهاتی شارەوانییەكان وا دەكات كە دامودەزگاكانی شارەوانی لە پێناو بەرەوپێشچوونی ئاستی خزمەتگوزارییەكان، دەستكراوەتر بن و لە ماوەیەكی نزیكدا ئەو داهاتی 15%ی شارەوانییەكان دەگەڕێتەوە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكانی شارەوانی و زیاتر دەتوانن خزمەتی هاوڵاتییان بکەن".
س.س