کوردستانی
بکوژی هاوڵاتییەکی سلێمانی لە بەغدا دەستگیر دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژێکی راگەیاند لە شاری بەغدا بە تۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەک لە شاری سلێمانی، کە دوای کوشتنی ئەو هاولاتییە تاوانبار بەرەو شاری بەغدا هەڵهاتووە.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە "شەوی 31ی10ی 2020 ، پۆلیسی سلێمانی ئاگادار كرایەوە لە بونی ڕوداوێكی كوشتن لە ساحەی خوێندنگەیەك لەگەڕەكی شۆڕش لەشاری سلێمانی، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری شوێنی ڕوداوەكە كرا و بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە بنكەی پۆلیسی بەختیاری و بنكەی پۆلیسی ئازادی و بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان پێكهێنرا بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە".
ئاماژە بەوەشکراوە "دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكان هەمان شەو توانرا ناوی تۆمەتبار و شوێنی دەستنیشان بكرێت كەبەرەو بەغدا هەڵاتووە، دوا ئاگاداركردنەوەی پۆلیسی بەغدا توانرا رۆژی 1ی 11 ی 2020 تۆمەتبار لە بازگەی شەعب دەستگیربكرێت".
باس لەوەشکراوە "لە ئێستادا تۆمەتبار(س ،م ، س ) لەدایكبووی 1999 بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوەو دانی ناوە بە تاوانەكەیدا كە بە چەقۆ هێرشی كردۆتە سەر (ع ، ع ، س - لەدایكبووی 1999 ) و كوشتوویەتی".
س.س