کوردستانی
عەدنان عوسمان: یان لەگەڵ بەغدا بگەنە رێککەوتن یان پاشەکشێ بکەن و پۆستەکان جێبهێڵن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سکرتێرى جڤاتى نیشتیمانى بزووتنەوەى گۆڕان لەبارەی پەسەندکردنی پرۆژە یاسای قەرز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەبێ نوێنەرانی کورد رایدەگەیەنێت یان لەگەڵ بەغدا بگەنە رێککەوتن یان پاشەکشێ بکەن و پۆستەکان جێبهێڵن.

عەدنان عوسمان، سکرتێرى جڤاتى نیشتیمانى بزووتنەوەى گۆڕان رایگەیاندووە "لە سەروبەندی عێراقی نوێ و نوسینی دەستورەکەیدا کەس هێندەى نەوشیروان مستەفا و جەوهەر نامیق باسیان لە وردەکاری و مەترسیەکان نەکرد، ئێستاش کە ئەم دۆخە هاتووەتە پێشەوە پێویستە هەنگاو و بڕیاری ئازایانە بدرێت، یان لەگەڵ بەغدا بگەنە رێککەوتن یان پاشەکشێ بکەن و پۆستەکان جێبهێڵن".
سکرتێرى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان ئاماژەی بەوەشکردووە "بڕیاری پێویست ئەوەیە؛ یان پابەندی تەواوی رێککەوتنەکان بن و کە مووچەتان پێدابین ناکرێت دەبێ بڕیاری قورس بدەن، دەبێ لەگەڵ بەغدا بگەنە رێککەوتن لە پێناوی خەڵکدا، یان لە بەغدا پاشەکشێ بکەن و چیتر بەشێک مەبن لە ماشێنی دەسەڵات لە عیراقدا، لە سەرۆک کۆمارەوە تا دوا پۆست بەجێی بهێڵن".
س.س
س.س