کوردستانی

بەندکراوێک لەژێر ئەشکەنجەدا گیانلەدەستدەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەندکراوێک لەژێر ئەشکەنجەدا گیانلەدەستدەدات
مەودا میدیا-

بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو هاوڵاتییەکی خەڵکی هەرسین و دانیشتووی نورئاباد سەر بە پارێزگای لوڕستان لە بەندیخانەی ناوەندی خورەماوا لە ژێر ئەشکەنجە گیانی لەدەستداوە.

ریکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی رۆژی سێشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2020 بەندکراوێکی تەمەن 27 ساڵی خەڵکی هەرسین و دانیشتووی نورئاباد بە ناوی "فەرهاد وسوقی" لە بەندیخانەی ناوەندیی خورەماوا لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە ئەمنیەکانی بەندیخانە کوژراوە.

برای فەرهاد وسوقی وێرای پشتراستکردنەوەی ئەم هەواڵە بە پەیامنێری هەنگاوی راگەیاندووە "کە چاوی بە تەرمی براکەی لە پزیشکی دادوەری خورەماوا کەوتووە و ئاسەواری ئەشکەنجەی پێوە دیار بووە و بێ بەزەییانە ئەشکەنجه دراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan