کوردستانی
وردەکاریی هێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر بازگەیەکی هاوبەشی کورد و عەرەب
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
شەوی رابردوو چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستیی داعش لە ناحیەی جەلەولا پەلاماری سەربازگەی نەقشبەندیان دا کە هێزی هاوبەشی سوپای عیراق و پۆلیسی گەرمیانی لێیە، لە ئەنجامدا سەربازێک کوژرا و سیانی دیکەش برینداربوون کە یەکێکیان پۆلیسی گەرمیانە.
شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ئاسایشی کۆکس بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو کاتژمێر 9:30 خولەک چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستیی داعش لە ناحیەی جەلەولا پەلاماری سەربازگەی نەقشبەندیان داوە لە سێ قۆڵەوە، رووبەڕووبوونەوە لە نێوان سەربازانی سەربازگەکە و چەکدارانی داعش روویداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئەنجامی هێرشەکەدا سەربازێک کوژرا، هەروەها سێ سەربازی دیکەش برینداربوون کە یەکێکیان پۆلیسی گەرمیانە و ناوی (گۆران عەلی)یە، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی جەلەولا کراون بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر".
س.س

بیروڕا