کوردستانی
پەرلەمانی کوردستان پرسی مووچە تاوتوێ دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پرۆژە یاسای قەرزی بەبێ ئامادەبوونی نوێنەرانی کورد پەسەندکرد، بەمەش بڕی 320 ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە بڕا، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا رێکبکەوێت.
رووپاک ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆمەڵێک پەرلەمانتار داوامان لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کردووە لە نزیکترین کاتدا لەسەر پرسی تێپەڕاندنی یاسای قەرز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەبێ نوێنەرانی کورد، کۆبێتەوە".
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێی ئەو زانیارییانەی کە هەمانە پێدەچێت لەم هەفتەیەدا پەرلەمانی کوردستان لەسەر ئەو پرسە کۆبێتەوە".
ناوبراو جەختیکردەوە لەوەی "پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا رێکبکەوێت بەپێی ئەو بڕەی کە لە یاسای قەرزدا دانراوە و خۆی بگونجێنێت لەپێناو بەرژەوەندیی هاوڵاتییانی هەرێمدا"
س.س