کوردستانی
مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆدەبێتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری سلێمانی کۆدەبێتەوە بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی پەسەندکردنی پرۆژە یاسای قەرز و کۆبوونەوەی سبەینێی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بە ئامادەبوونی هەردوو هاوسەرۆکی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری سلێمانی کۆدەبێتەوە".
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە ئەو سەرچاوەیە وتی "لە کۆبوونەوەکەدا پرسی پەسەندکردنی پرۆژە یاسای قەرز و کۆبوونەوەی سبەینێی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێت".
س.س