کوردستانی
لەبارەی فرۆشتنی جۆرە مریشکێکەوە هۆشداری دەدرێت بە هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەلایەن لیژنەکانى قایمقامییەتى سلێمانییەوە پسوڵەى سەرپێچى بۆ چەند دوکانێک کراوە کە مریشکى بەستوویان خاوکردووەتەوە و وەک مریشکى فرێش فرۆشتوویانە، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامی سلێمانیش رایدەگەیەنێت لە رووى تەندروستى و ڤێتەرنەرییەوە دانانى مریشک لەسەر سینى لە دەرەوەى بەراد بە هیچ شێوەیەک رێگە پێدراو نییە ئەگەر فرێشیش بێت.

لەوبارەیەوە لەشکر حەمید، سەرۆکى لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامییەتى سلێمانى رایگەیاندووە "ئەوەى ئێمە تێبینیمان کردوە بەشێک لە دوکاندارەکان مریشکە بەستووەکە خاودەکەنەوە و بە فرێش لەسەر سینى دەیفرۆشن بە هاوڵاتییان کە ئەوە بە هیچ شێوەیەک رێگە پێدراو نییە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "وەک لیژنەى باڵاى قایمقامیەتى سلێمانى ئەمڕۆ سەردانى ناوبازاڕمان کرد و (15) پسوڵەى سەرپێچیمانجکردووە بۆ ئەو شوێنانەى کە مریشک لەسەر سینى دەفرۆشن، لەمەودوا بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەین بەوشێوازە مریشک بفرۆشرێت و دەبێت مریشکەکە لە بەراد بێت و ئەگەر فرێش بێت پێویستە لەبەرچاوى هاوڵاتییەکە خۆى سەرببڕدرێت".
لە کۆتایشدا، داوا لە هاوڵاتیان دەکات لەکاتى کڕینى مریشک یان گۆشت پێویستە لەبەرچاوى خۆیان مریشکەکە سەرببڕدرێت یاخود گۆشتەکە لێبکرێتەوە یان گەر مریشکى بەستوو دەکڕن پێویستە لەیبڵى شوێنەکەى پێوەبێت.
س.س
س.س