کوردستانی

پۆلیسی سلێمانی لەسەر ئەو دوو گەنجەی شەوی رابردوو کوژران روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی سلێمانی لەسەر ئەو دوو گەنجەی شەوی رابردوو کوژران روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - کاروان نوری

دوای ئەوەی شەوی رابردوو، لە ئەنجامی شەڕە چەقۆی چەند گەنجێک کە لە ئەنجامدا دوو گەنج کوژران، پۆلیسی سلێمانی لەسەر رووداوەکە روونکردنەوە دەدات.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو، لە ئەنجامی شەڕە چەقۆی چەند گەنجێک لەبەردەم سینەماکانی ناوبازاری سلێمانی دوو گەنج کوژران".

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "ئەو دوو گەنجەی کە کوژراون تەمەنیان (22 و 23) ساڵە دوای ئەوەی کە دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا دروست دەبێت، لەسەر هاوارکردن، لە ئەنجامدا شەڕە چەقۆ لە نێوانیاندا دروست دەبێت و دوو لەو گەنجانە گیانیان لەدەستدا".

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan