کوردستانی

یوسف محەمەد: سبەی بەشداریی لە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتییەکانی ھەرێم ناکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


یوسف محەمەد: سبەی بەشداریی لە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتییەکانی ھەرێم ناکەین
مەودا میدیا – کاروان نوری

فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، سبەی بەشداری لە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتییەکانی هەرێم ناکەن و سەرۆکی فراکسیۆنەکەش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەم جۆرە کۆبوونەوانە زیاتر شکڵین.

یوسف محەمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاویکردووەتەوە "وەک فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەران، سبەی بەشداری لە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتییەکانی هەرێم ناکەین، چونکە ئەم جۆرە کۆبوونەوانە زیاتر شکڵین و هیچ کاریگەریی ئەرێنیی نییە لەسەر بڕیارەکانی هەرێم".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەوەی پەیوەندیدارە بە شەفافییەتی مەلەفی نەوت و بودجە و جێبەجێکردنی رێکەوتنەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، لە هەمان کاتدا دەسەڵات سەرباری دابین نەکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتییانی هەرێم، بەردەوامە لە رفاندن و دەستگیر کردنی نایاسایی چالاکانی مەدەنی و رۆژنامەنوسان".

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan