کوردستانی

سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان بەبێ نوێنەرانی کورد لە بەغدا کۆدەبنەوە بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی پەسەندکردنی پرۆژە یاسای قەرز لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە بەبێ نوێنەرانی کورد.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبێ ئامادەبوونی نوێنەرانی کورد لە بەغدا کۆدەبنەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا پرسی پەسەندکردنی پرۆژە یاسای قەرز لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە بەبێ نوێنەرانی کورد و پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تاوتوێ دەکرێت.

س.س


Qaiwan
Qaiwan