کوردستانی
"دەرفەتێک لەبەردەم حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ماوە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو پرۆژە یاسای قەرزی کورتهێنانی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەبێ ئامادەبوونی نوێنەرانی کورد لە بەغدا پەسەندکرا، شارەزایانی بواری داراییش پێیان وایە نەدەبوو لە پرۆژە یاسای قەرزدا باس لە ئەرک و مافەکانی هەرێم بکرێت، چونکە پرۆژەکە لە چوارچێوەی بودجەدایە.
جەبار گۆران، ماستەر لە کارگێڕی دارایی بە مەودا میدیای راگەیاند "سیاسەتکردن بە پلان و ستراتیژ دەکرێت، پێویستە ئەو نوێنەرانەی دەنێرێنە پەرلەمان کەسانی پسپۆڕ و شارەزا بن لە بواری یاسایی و دارایی و سیاسەت".
ناوبراو لەبارەی پەسەندکردنی پرۆژە یاسای قەرزی کورتهێنانی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەکرد "پرۆژە یاسای قەرز بۆ کورتهێنانی بودجە پرۆژەیەکە لە چوارچێوەی بودجەدایە، هەروەها بودجەی عيراق بۆ ساڵی 2020 بە نزیکەی 163 ترلیۆن خەمڵێنراوە و 48 ترلیۆن کورتھێنان ھەیە و لە یاسای بودجەدا بە رێژەی لە سەدا 12.67% ماف و ئەرکی ھەرێمی کوردستان دیاری کراوە، بۆیە پەسەندکردنی پرۆژە یاسای قەرزکردنی کورتھێنانی دارایی بە مادەی (7) لە سەر بنچینەی یاسای بودجە دارێژڕاوە پێوستی نەدەکرد جارێکی تر ھەرێمی کوردستان پەیوەست بکەن، چونکە پرۆژەکە لە چوارچێوەی بودجەدایە و رێککەوتنی سیاسیش هەیە لەوبارەیەوە".
جەبار گۆران تیشکی خستەسەر ئەوەی "کە دەبوو کەسانی شارەزا رێگربوونایە لە تێپەڕاندنی یاساکە، هەروەها دەشێت تێپەڕاندنی ئەم یاسایە پیلانێکی حکومەتی عیراق بێت بەرانبەر بە حکومەتی هەرێم گرتبێیتەبەر بۆ ئەوەی بەوشێوەیە لە بودجەی 2021دا بەشی کورد دیاری بکرێت".
هەروەها باسی لەوەشکرد "لەم پرۆژە یاسایەدا ھەرێمی کوردستان پەیوەست نەکراوە بەوەی چەند بڕە نەوت رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات، دەشێت ئەمەش خاڵێکی ئەرێنی بێت و دەرفەتێکی باش بێت بۆ کاربەدەستان ھەرێم ھەتا بە زوویی بکەونە گفتوگۆ دەربارەی دیاریکردنی بڕی نەوت و شایستە داراییەکان ھەرێمی کوردستان".
س.س