کوردستانی

سەركردایەتیی یەكێتی لە كەركوك كۆدەبێتەوە و دەڵێن: دۆخی شارەكە ئارامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەركردایەتیی یەكێتی لە كەركوك كۆدەبێتەوە و دەڵێن: دۆخی شارەكە ئارامە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەوەی لە ئێستادا بۆ دۆخی ئەمنی کەرکوک جێگەی مەترسییە هەڕەشەکانی داعشە، ئاماژە بەوەشدەکات لە ئێستادا تاڕادەیەک بارودۆخی ئەمنی کەرکوک ئارامترە لە جاران.

دڵپاک تاهیر، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "دوێنێ شەممە سەرکردایەتیی یەکێتی لە شاری کەرکوک کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی تایبەت بە تاوتوێکردنی چەند پرسێک ئەنجامدا، ئەوانیش پرسەکانی رۆژی شەهیدی یەکێتی و 25ی نۆڤەمبەرە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنانەم".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەر لە کۆبوونەوەکەی دوێنێدا چەند تەوەرێکی پەیوەست بە ناوخۆی یەکێتی و رێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی یەکێتی و  هەڵسەنگاندنی هەلبژاردنی ئەندام مەکتەبەکانی یەکێتی تاوتوێکران".

لەبارەی دۆخی ئێستای شاری کەرکوکەوە ناوبراو وتی "ئەوەی لە ئێستادا بۆ دۆخی ئەمنی کەرکوک جێگەی مەترسییە هەڕەشەکانی داعشە، بەڵام لە ئێستادا دەتوانین بڵێین تاڕادەیەک بارودۆخی ئەمنی کەرکوک ئارامترە لە جاران، چونکە لە ئێستادا لە بازگەکان تەنیا سوپای عیراق و پۆلیسی فیدڕاڵی لێیە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan