کوردستانی

گەنجێک بەهۆی یاری پەبجییەوە هاوڕێکەی خۆی بە چەقۆ دەکوژێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێک بەهۆی یاری پەبجییەوە هاوڕێکەی خۆی بە چەقۆ دەکوژێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی کوشتنی هاوڕێکەی بە چەقۆ لەسەر یاری "پەبجی"، پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە تاوانبارەکە لەکاتی لێكۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نووسینگەی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی كوشتن، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە بوونی حاڵەتێكی كوشتن لە گەڕەكی نەورۆز دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و تومەتبارێكیان بە ناوی (ر.م.ع) بە تۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەك بە ناوی (محەمەد ئیسماعیل فەرحان) دەستگیركرد".

ئەوەش هاتووە "تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا كە لەگەڵ كەسی كوژراودا هاوڕێی یەكتری بوون، لەسەر یاری و كارتی پەبجی بووەتە كێشە و دەماقەڵەیان و دەرەنجام بە چەقۆ لە هاوڕێكەی داوە و كوشتوویەتی، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادە (405) لە یاسای سزادان، راگیرا و رادەستی دادگا كرا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan