کوردستانی

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە
مەودا میدیا-

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت 22 زیندانی لە چاکسازیی گەورانی سلێمانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، ئاماژە بەوەشدەکات ئەو زیندانیانەی کە پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ بووە هیچ نیشانەیەکیان نییە.

زیندانییەکی چاکسازیی گەورانی سلێمانی لە پەیوەندییەکیدا بۆ مەودا میدیا وتی "لە ئێستادا ژمارەیەک لە زیندانیانی چاکسازیی گەورانی شاری سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوون و وەک پێویست چارەسەریان بۆ ناکرێت و ئاوڕییان لێنادرێتەوە".

 مەودا میدیا بە مەبەستی پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان پەیوەندیی بە کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کرد و لە وەڵامدا رایگەیاند "ئاگامان لە رەوشی تەندروستی سەرجەم زیندانیانە و 22 زیندانی لە چاکسازیی گەورانی سلێمانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، هەروەها لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانییەوە تیم نێرداروە و پشکنینیان بۆ ئەنجام دراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو زیندانیانەی کە پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ بووە هیچ نیشانەیەکیان نییە و تەندروستییان باشە، هەروەها دەرمان و خواردن و میوەی پێویستیان بۆ دابینکراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan