کوردستانی
ژمارەیەک کۆچبەر لە ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکدا گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ئاشکرایکردووە ژمارەیەک کۆچبەر لە نزیک سنووری لیبیا و لە دەریای ناوەڕاستدا لە ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکدا گیانیان لەدەستدا، ئاماژەی بەوەشکردووە بەلەمەکە 120 گەنج و منداڵ و ژنی تێدا بووە.
لە راگەیەندراوێکدا دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند "رۆژی پێنجشەممە ژمارەیەک کۆچبەر لە ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەیاندا لە نزیک سنووری لیبیا و لە دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەستدا، شایەنی باسە بەلەمەکە لە لیبیاوە دەرچووە و لە نزیک سنووری خەمسدا ژێرئاوکەوتووە".
ئەوەش هاتووە "بەلەمەکە 120 گەنج و منداڵ و ژنی تیادابووە و 47 کەس رزگارکراوە و 31 تەرمیش دۆزراوەتەوە، لە چەند رۆژی پێشوودا، بە لایەنی کەمەوە 19 کەس خنکاون کە دوو منداڵیشیان تێدابووە".

ئاماژە بەوەشکراوە "لەم ساڵدا چەندین جار رووداوی ژێر ئاو کەوتنی بەلەم لە دەریای ناوەڕاستدا روویداوە، و بەلەمەکان لە لیبیا و تونسەوە بەڕێدەکەون وە بە رێگەیەکی مەترسیداردا تێدەپەڕن تەنها بۆ گەیشتن بە ئەوروپا، لە دوایین رووداودا ژمارەیەک کۆچبەر بوونە قوربانی رێی ئەوروپا و ماسیگرەکان و پاسەوانانی سنوورەکە بە دوای رزگاربووەکاندا گەڕاون".
جێگای ئاماژەیە، بەپێی ئەو ئامارانەی دەزگای لوتکە بڵاویکردووەتەوە لە 7 ساڵی رابردوودا زیاتر لە 20 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە, هەروەها تەنها لەم ساڵدا 900 کەس لە دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەستداوە، لە سەرەتای تشرینی یەکەمدا 8 رووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەم لە دەریای ناوەڕاستدا روویداوە".
س.س
س.س