کوردستانی
تەنکەرێک ئاگری گرت و شۆفێرەکەی سووتا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رێگەی قەزای چەمچەماڵ بارهەڵگرێک بەهۆی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵەوە وەرگەڕا و ئاگری گرت، بەو هۆیەوە شۆفێری تەنکەرەکە گیانی لەدەستداوە.
لوقمان حەسەن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی چەمچەماڵ بە مەودا میدیا راگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە تەنکەرێک کە گازی بارکردووە لە رێگەی قەزای چەمچەماڵ کە بەرەو سلێمانی رۆیشتووە، بەهۆی لەدەستدانی کۆنتڕۆڵەوە تەنکەرەکە وەرگەڕاوە و ئاگری گرتووە و سووتاوە".
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی گڕگرتنی تەنکەرەکەوە شۆفێرەکەی کە بە رەگەز عەرەبە سووتاوە و گیانی لەدەستداوە".
س.س