کوردستانی

پەرلەمانی کوردستان پرسی تێپەڕاندنی یاسای قەرز تاوتوێ دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانی کوردستان پرسی تێپەڕاندنی یاسای قەرز تاوتوێ دەکات
مەودا میدیا-

رۆژی سێشەممە 2020/11/17ى پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی سەرجەم پەرلەمانتارانی کردووە.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (10)ی ئاساییی خولی پایزه‌ى رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2020/11/17ى راگه‌یاند، كه‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له‌ماده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ماده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ماده‌ی (20)و ماده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57)، له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (10)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوەرۆی رۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی  2020/11/17، به‌مشێوه‌یه‌ بێت:

- گفتوگۆ سەبارەت بەپێشهاتی پەسەندكردنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی فیدراڵی و پلانی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەكان لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان.



س.س
Qaiwan
Qaiwan