کوردستانی
نێچیرڤان بارزانی: ئاماده‌یی رێككه‌وتنین له‌سه‌ر نه‌وت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی رێككه‌وتنه له‌سه‌ر نه‌وت و هه‌موو پرسه‌كانی دیكه، ئاماده‌ن به‌رپرسیاریه‌تی به‌رانبه‌ر عیراق جێبه‌جێ بكەن.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی رێككه‌وتنه له‌سه‌ر نه‌وت و هه‌موو پرسه‌كانی دیكه، ئاماده‌ن به‌رپرسیاریه‌تی به‌رانبه‌ر عیراق جێبه‌جێ بكەن.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له دوای كۆبونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمی کوردستان لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نوسیدا رایگەیاند "هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه به‌رپرسیاریه‌تی خۆی به‌رانبه‌ر عیراق جێبه‌جێ بكات و حكومه‌تی هه‌رێم و ئێمه‌ش به به‌رده‌وامی له هه‌موو كۆبونه‌وه‌كاندا جه‌ختمان له‌وه‌كردوه‌ته‌وه ئاماده‌ین له‌سه‌ر دۆسیه‌ی نه‌وت له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌وین".
ئەوەشی خستەڕوو "هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی رێككه‌وتنه له‌سه‌ر نه‌وت و هه‌موو پرسه‌كانی دیكه، هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به رێككه‌وتن و بژارده‌ی ئێمه گفتوگۆ و دانوستانه".
ک.ن