عیراقی

زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی کۆرۆنا نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی کۆرۆنا نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشت
مەودا میدیا - کاروان نوری

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، دوو هەزار و 237 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و 47 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەستداوە.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەکەیدا رایگەیاندووە "لە 24 کاتژمێری رابردوو دوو هەزار و 237 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عیراق تۆمارکراوە و دوو هەزار و 813 کەسیش چاکبوونەتەوە".

ئەوەش خراوەتەڕوو " 47 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە 519 هەزار و 152 کەس"، لە کۆی گشتی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 447 هەزار و 39 کەس چاکبوونەتەوە و 11 هەزار و 670 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد