کوردستانی

زیاد جەبار: پێویستە ئەم دۆخەی ئێستا بە ئاڕاستەی چارەسەرکردن تاوتوێ بکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاد جەبار: پێویستە ئەم دۆخەی ئێستا بە ئاڕاستەی چارەسەرکردن تاوتوێ بکرێت
مەودا میدیا - کاروان نوری

دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا، وەفدێکی دانووستانکاری هەرێم بچیتە بەغدا، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ،پێویستە بە زووترین کات ئەم پێشهاتانەی هاتۆتە ئاراوە بە ئاڕاستەی چارەسەرکردن تاوتوێ بکرێت و رێککەوتن بکرێت. 

زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "وەک ئەندامانی لیژنەی دارایی داوامان کردووە، بەزووترین کات وەفدێکی دانوستانکار بچێتە بەغدا و ئەم پێشهاتانەی هاتۆتە ئاراوە بە ئاڕاستەی چارەسەرکردن تاوتوێ بکرێت و رێککەوتن بکرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "بڕیارەکەی حکومەتی عیراق یاساییە، چونکە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەرکراوە، بەڵام نابێت ئەوەشمان لە یاد بچێت لە یاساکەدا جێگەی ئەوە کراوەتەوە کە کورد بە رێککەوتن و پابەندبوونی بە ناردن نەوتەوە ئەتوانێت بەشە بودجەی خۆی لە داهاتی عیراق دەست بخات".

ئەمە لە کاتێکدایە، پەرلەمانی عیراق بەبێ رەزامەندی پەرلەمانتارانی کورد دەنگی لەسەر پرۆژەیاسای قەرزدا و پرۆژەیاساکەی پەسەندکرد، بەپێی ئەنجامی دانیشتنەکە حکومەتی عیراق بڕی ئەو نەوتە دیاری دەکات، کە ھەرێمی کوردستان دەبێت رادەستی بەغدای بکات، لە بەرانبەردا حکومەتی عیراقیش شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
   
 ک.ن
Qaiwan
Qaiwan