کوردستانی
رێواس فایەق: بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان شاندێکی حکومەت دەچێتە بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا - کاروان نوری
بهمهبهستی چارهسهركردنی بابهتی شایستە داراییەکان، شاندێكی حكومهتی ههرێمی کوردستان سهردانی بەغدا دهكات و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، چوونی شاندەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانە.
رێواس فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بەتایبەتیش بابەتی شایستە داراییەکان، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا".
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "چوونی شاندەکە بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ناردنی 320 ملیار دینارەکەی بەغدا و ئەو پێشهاتەی کە هاتۆتە ئاراوە، بەڵام کات و ئەندامانی شاندەکە تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە".

ئەمە لە کاتێکدایە، پەرلەمانی عیراق بەبێ رەزامەندی پەرلەمانتارانی کورد دەنگی لەسەر پرۆژەیاسای قەرزدا و پرۆژەیاساکەی پەسەندکرد، بەپێی ئەنجامی دانیشتنەکە حکومەتی عیراق بڕی ئەو نەوتە دیاری دەکات، کە ھەرێمی کوردستان دەبێت رادەستی بەغدای بکات، لە بەرانبەردا حکومەتی عیراقیش شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
ک.ن
ک.ن
بیروڕا