کوردستانی
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود: کاتی ئەوەیە کورد لە بەغدا بکشێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ئاشکرایکردووە، كورد له به‌غدا زه‌لیله و قورسایی نه‌ماوه، کاتی ئەوەیە سەرجەم نوێنەرانی کورد لە بەغدا بکشێنەوە.
سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ئاشکرایکردووە، كورد له به‌غدا زه‌لیله و قورسایی نه‌ماوه، کاتی ئەوەیە سەرجەم نوێنەرانی کورد لە بەغدا بکشێنەوە.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە بەرنامەی تاوتوێی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی رایگه‌یاند "كورد له به‌غدا زه‌لیله و قورسایی نه‌ماوه، کاتی ئەوەیە سەرجەم نوێنەرانی کورد لە بەغدا بکشێنەوە و ئاو لە بەغدا بگرینەوە و سنورەکان لەگەڵ بەغدا دابخەین".
ئەوەشی خستەڕوو "قەناعەتم وایە سنوری نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا تەلبەند بکرێت، بڕوام وایە ئەگەر حکومەتی هەرێم داهاتەکانی خۆی رێکبخات، دەتوانێت مووچە بدات و خزمەتگوزاریش پێشکەش بکات".