کوردستانی

عیراق لەبارەی ناردنی 320 ملیارەکەی هەرێم روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق لەبارەی ناردنی 320 ملیارەکەی هەرێم روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - کاروان نوری

وتەبێژى مستەفا کازمى، سەرۆک وه‌زیرانی عیراق ئاشکرایکردووە، حکومەتى عیراق و حکومەتى هەرێمی کوردستان ریککەوتنێکیان هەیە بۆ ناردنى بڕى 320 ملیار دیناری مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان.

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژى مستەفا کازمى، سەرۆک وه‌زیرانی عیراق، به‌ میدیای عیراقی راگه‌یاندووه "حکومەتى عیراق و حکومەتى هەرێمی کوردستان ریککەوتنێکیان هەیە بۆ ناردنى بڕى 320 ملیار دیناری مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "بەپێی رێککەوتنەکە دەبێت هەرێمى کوردستان رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت رادەستى بەغدا بکات لە رێگەى کۆمپانیاى سۆمۆوە".

ئەمە لە کاتێکدایە، پەرلەمانی عیراق بەبێ رەزامەندی پەرلەمانتارانی کورد دەنگی لەسەر پرۆژەیاسای قەرزدا و پرۆژەیاساکەی پەسەندکرد، بەپێی ئەنجامی دانیشتنەکە حکومەتی عیراق بڕی ئەو نەوتە دیاری دەکات، کە ھەرێمی کوردستان دەبێت رادەستی بەغدای بکات، لە بەرانبەردا حکومەتی عیراقیش شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
    
  ک.ن
Qaiwan
Qaiwan