ئابووری

نرخی نەوت بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەرزبووەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ دووشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2020، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە 42 دۆلار و 78 سەنتە و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمەريکيش بە 40 دۆلار و 72 سەنت دەفرۆشرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی %10 و نەوتی خاوی ئەمەريکيش بە رێژەی %13 بەرزبووەتەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت 20ی نيسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمەريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

س.س
Qaiwan
Qaiwan