کوردستانی

منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان بە رووداوێکی دڵتەزێن گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


منداڵێکی  تەمەن سێ ساڵان بە رووداوێکی دڵتەزێن گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

شەوی رابردوو منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان لە گوندێکی ناحیەی سیروانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی دەستکاریکردنی تراکتۆری کشتوکاڵییەوە بریندار دەبێت و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانلەدەستدەدات.

موقەدەم بەرزان عوسمان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو بەهۆی دەسکاریکردنی تراکتوریکی کشتوکاڵی کە لەبەردەم ماڵی خۆیان راگیراوە لە گوندی لامەرکەزی سەر بە ناحیەی سیروان منداڵیکی تەمەن سێ  ساڵان بریندار دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "منداڵەکە ناوی (مەودا مەریوان)ە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی هەڵەبجە، پاشان رەوانەکردنی بۆ سلێمانی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانلەدەستدەدات، هەروەها دۆسیەی  لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە لە بنکەی پۆلیسی سیروان رێکخراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan