کوردستانی

ئاسایش سزادانی چوار بەکارهێنەری مادەی هۆشبەری راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایش سزادانی چوار بەکارهێنەری مادەی هۆشبەری راگەیاند
مەودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی سزادانی چوار بەکارهێنەری مادەی هۆشبەری راگەیاند کە یەکێک لەو کەسانە ژنە، هەروەها سیان لەو تۆمەتبارانە ماوەی شەش مانگ زیندانیان بەسەردا سەپاوە.

لە راگەیەندراوێکدا ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی به ‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هه‌موو جۆره‌ ماده‌یه‌كی هۆشبه‌ر و هه‌ر جۆره‌ كارێكی نایاسایی، هێزه‌كانیان توانیان له‌ رۆژانی  15/5/2020 تا رۆژی  22/5/2020 به‌ بڕیاری دادوه‌ر له‌ پارێزگای سلێمانی چوار كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن, به‌پێی ماده‌ی (14 مخدرات)، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی /2 له‌ رۆژانی 8/11/2020 و رۆژی 9/11/2020 سزادران به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه:

1- (ك ، ێ ، ێ) له‌دایكبووی ساڵی 1985 ره‌گه‌زی (نێر) پیشه‌ی كاسب سزادرا بۆ ماوه‌ی (6) مانگ زیندانی و غرامه‌كردنی به ‌بڕی (450000)چوار سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.

2- (ر، ع ، ع) له‌دایكبووی ساڵی 1980 رە‌گه‌زی (نێر) پیشه‌ی كاسب  سزادرا بۆ ماوه‌ی (6) مانگ زیندانی و غرامه‌كردنی به‌ بڕی (450000)چوار سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.

3- (س ، ع ، ع) له‌دایكبووی ساڵی 1975رە‌گه‌زی (نێر) پیشه‌ی كاسب  سزادرا بۆ ماوه‌ی (1) ساڵ زیندانی و غرامه‌كردنی به ‌بڕی (450000)چوار سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.

4- (ب ، ڕ ، م) له‌دایكبووی ساڵی (1991) رەگه‌زی (مێ) پیشه‌ی ژنی ماڵ سزادرا بۆ ماوه‌ی (6) مانگ زیندانی و غرامه‌كردنی به ‌بڕی (450000)چوار سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.

س.س
Qaiwan
Qaiwan