کوردستانی

حکومەت کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستانی دواخست

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەت کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستانی دواخست
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە ئاگادارییەکدا سەرجەم پەرلەمانتارانی ئاگادار کردەوە بە دواخستنی کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمانی کوردستان بۆ کاتێکی دیکە، بەرپرسی راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت لەسەر داوای حکومەتی هەرێم کۆبوونەوەکە دواخراوە.

سامان ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمانی کوردستان لەسەر داوای حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "هۆکاری ئەوەی حکومەت داوای لە پەرلەمانی کوردستان کردووە کۆبوونەوەکە دوابخات، ئەوەیە کە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەیەوێت راپۆرتێکی تەواو لەسەر سەردانەکانیان بۆ بەغدا ئامادە بکەن و لە دانیشتنێکی پەرلەماندا وردەکارییەکان بۆ پەرلەمانتاران بخەنەڕوو".

س.س
Qaiwan
Qaiwan