کوردستانی
پێشنیازی قەدەغەی هاتوچۆ تاوتوێ دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت داخستنی خوێندنگەکان كاریگەری زۆر باشی هەبووە لەسەر كەمبوونەوەی ریژەی توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەشکرد ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی کۆدەبێتەوە و پێشنیازی قەدەغەی هاتوچۆ تاوتوێ دەکات.
ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەمڕۆ ەنجومەنی وەزارەتی تەندروستی کۆدەبێتەوە و بڕیاری پێویست دەدات لەبارەی رێکاری نوێی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و پێشنیازی راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە پارێزگاکانی هەرێم".
ئاماژەی بەوەشکرد " داخستنی خوێندنگەکان كاریگەری زۆر باشی هەبووە لەسەر كەمبوونەوەی ریژەی توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان"، لەبارەی دۆخی تووشبووانی کۆرۆنای هەرێمەوە وتی "ئەوەی جێگەی نیگەرانییە دۆخی هەندێک لە تووشبووانی کۆرۆنا ناجێگیرە".
س.س