کوردستانی

بزووتنەوەی گۆڕان: پەرلەمانی کوردستان ئاگای لە داهاتی نەوت و گرێبەستەکانی نەوت نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بزووتنەوەی گۆڕان: پەرلەمانی کوردستان ئاگای لە داهاتی نەوت و گرێبەستەکانی نەوت نییە
مەودا میدیا- کاروان رەسول

 سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت پەرلەمانی کوردستان ئاگای لە داهاتی نەوت و گرێبەستەکانی نەوت نییە  باس لەوەش دەکات ئەگەر بودجە لە بەغداوە بهاتە سەد ئەوەندەی تر خزمەتی خەڵک دەکرا.

گوڵستان سەعید، سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیا وت "ساڵانی رابردوو ئەگەر بودجە لە بەغداوە بهاتەیەتە هەرێم و ئابووری سەربەخۆ نەبوایە سەد ئەوەندەی تر خزمەتی خەڵکمان پێدەکرد".

سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان وتیشی "بڕینی بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە هۆکارەکەی پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێمە بە رێککەوتنەکانەوە".

گوڵستان سەعید دەڵێت "ئابووریی سەربەخۆ هۆکار بووە بۆ بێ کاری بێ مووچەیی و بێ خزمەتی، باشترە لەگەڵ بەغدا رێکبکەوێن، چونکە بە دەستوور پابەندکراوین بە بەغداوە".

دەشڵێت "روون نییە بەشداری بە پەرلەمان دەکرێت لەو شاندەی بۆ رێککەوتن لە داواتوودا دەچێتە بەغدا". باس لەوەش دەکات "پەرلەمانی کوردستان ئاگای لە داهاتی نەوت و گرێبەستەکانی نەوت نییە".
Qaiwan
Qaiwan