کوردستانی

هۆشدارییەکی بەپەلە لە تەندروستیی هەڵەبجەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییەکی بەپەلە لە تەندروستیی هەڵەبجەوە
مەودا میدیا – کاروان نوری

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، دۆخی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە ناجێگیرە و کۆگاکانی دەرمانیش بەرەو بەتاڵبوون دەچن.

د. شاناز نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە مەودا میدیای رایگەیاند "رێژەی تووشبووان زیاترە لەو ژمارانەی بڵاودەکرێنەوە و هەردوو سەنتەری کۆرۆنا لە هەڵەبجە لە پڕبووندان و سەرجەم نەخۆشەکانی ناو نەخۆشخانەکانیش دۆخی تەندروستیان ناجێگرە" .
 
ئەوەشی خستەڕوو "کۆگاکانی دەرمان بەرەو بەتاڵبوون دەچن، هاوڵاتییانیش وەک پێویست پابەند نابن و ئەوانەی تووش دەبن خۆیان لە ماڵەوە کەرەنتین ناکەن ."
 
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە 659 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و 232 تووشبووش چاکبوونەتەوە، هەروەها 23 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

 ک.ن
Qaiwan
Qaiwan