کوردستانی

داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی هاوڵاتییان دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی هاوڵاتییان دەکرێت
‎‎سەرۆكی كۆمەڵەی تالاسیمیا داوایەک ئاڕاستەی هاوڵاتییان دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە ئێستادا لە بانكی خوێن رێژەی خوێن كەمبووەتەوە بۆ تووشبووانی تالاسیمیا.

كۆچەر كەریم ئەحمەد، ‎سەرۆكی كۆمەڵەی تالاسیمیا بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ئێستادا رێژەی خوێن کەمبۆتەوە بۆ تووشبووانی تالاسیمیا، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین هاوكاری تووشبووانی تالاسیمیا بكەن".

ئەوەشی خستەڕوو "‎ئەم داوایەی ئێمە لەبەر ئەوەیە لە ئێستادا لە بانكی خوێن رێژەی خوێن كەمبووەتەوە ‎و تووشبووانی تالاسیمیاش رۆژانە پێویستیان بە خوێن وەرگرتنە".

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan