ئابووری

نرخی نەوت بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەرزبووەوە
مەودا میدیا – کاروان نوری

نرخی نەوت جارێکی دیکە بەرزبووەوە، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە 44 دۆلار و 10 سەنتە.

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە 44 دۆلار و 10 سەنتە و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمەريکيش بە 41 دۆلار و 55 سەنت دەفرۆشرێت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت 20ی نيسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمەريکی بۆ يەکەمجار لە مێژوودا بۆ 37 دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan