کوردستانی
سبەی دوو گەڕەکی سلێمانی کارەبایان نابێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
لیژنەی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی تۆڕی زیرەکی كاره‌بای سلێمانی ئاشکرایکردووە، بۆ بەستنی پێوەری زیرەک سبەی دوو گەڕەکی سلێمانی کارەبایان نابێت.
لیژنەی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی تۆڕی زیرەکی كاره‌بای سلێمانی ئاشکرایکردووە، بۆ بەستنی پێوەری زیرەک سبەی دوو گەڕەکی سلێمانی کارەبایان نابێت.
لیژنەی سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی تۆڕی زیرەکی كاره‌بای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە "ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی (توی مەلیک) كه دەکەونە سەر فیدەری (310) لەگەڵ گەڕەکی خەبات خوار گۆڕستان سەیوانی یەک کە دەکەونە سەر فیدەری (171) سبەینێ چوارشە‌ممه پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت".
ئەوەش خراوەتەڕوو "ئەو دوو گەڕەکە له كاتژمێر 7ی به‌یانی تا 1 ی پاش نیوه‌ڕۆ كاره‌بایان نابێت، ئه‌وه‌ش له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی كاره‌با و هاوڵاتییان خۆیان".
ک.ن