کوردستانی

ئەو تۆمەتبارانە هەڵیانكوتایە سەر دەرمانخانەکەی هەولێر دەستگیر كران

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو تۆمەتبارانە هەڵیانكوتایە سەر دەرمانخانەکەی هەولێر دەستگیر كران
مەودا میدیا - کاروان نوری 

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشکرایکردووە، داوای ئەوەی لە 15ی مانگی رابردوو سێ كەس هەڵیان كوتایە سەر دەرمانخانەیەك، دوو لەو تۆمەتبارانە دەستگیرکران.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاندووە "داوای ئەوەی لە 15ی مانگی رابردوو سێ كەس هەڵیان كوتایە سەر دەرمانخانەیەك، یەکێک لە تۆمەتبارەكان دەستگیرکرا و دوو كەسەکەی دیکەش هەڵاتن".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "بە هاوكاریی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر و چالاكییە مەدەنییەكان، توانیمان ئەو دوو تۆمەتبارەکەی دیکەش لە دەوروبەری شاری هەولێر دەستگیر بکەین، هەردووکیان بە چەندین ماددەی تر فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە".

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال