کوردستانی
لەبارەی دروستبوونی لافاو هۆشداری دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند، لە ئەگەری دروستبوونی لافاو لە هەر شوێنکی سلێمانیدا تیمەکانیان ئامادەکارییان کردووە.
وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی رایگەیاند، لە ئەگەری دروستبوونی لافاو لە هەر شوێنکی سلێمانیدا تیمەکانیان ئامادەکارییان کردووە.
رێکان جەمال، وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو گەڕەکانەی ئاوی تێدەچێت، تیمەکانی بەرگری شارستانی ئامادەکارییان کردووە بۆ یارمەتیدانی هاوڵاتییان، لە ئەگەری دروستبوونی لافاو".
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "لە گەڕەکی جولەکاندا تیمەکانیان ئامادەن، بەهۆی ئەوەی لەو گەڕەکەدا ئەگەری دروستبوونی لافاو زیاترە، سەرجەم گەڕەکەکانی دیکەش لەبارەی دروستبوونی لافاوەوە کۆنتڕۆڵکراوە".
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە بەشێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی، لەکاتی باران باریندا، لافاو لە گەڕەکەکانیان دروست دەبێت.
ک.ن
ک.ن