کوردستانی
کۆی رێژەی باران بارینی ئەمساڵ ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی زانیاری نوێ لەسەر کۆی رێژەی باران بارینی ئەمساڵ و دابەزینی پلەکانی گەرما و بارینی باران لە هەندێک ناوچە هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو.
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی سەبارەت بە دابەزینی پلەکانی گەرما و بارینی باران لە هەندێک ناوچە هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ له ههولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان نیمچهههور دهبێت، ئهگهرى بارینى نمه باران ههیه، له كهركووكیش ئاسمان نیمچهههور دهبێت".
سەبارەت بە کۆی رێژەی باران بارینی ئەمساڵ ئەوەشی خستەڕوو "لە 24 کاتژمێری رابردوودا، 9.2 ملم، باران باریووە و تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستان 117.9ملم باران باریووە، ئەمە لە کاتێکدایە ساڵی پار تا ئەم کاتە تەنها 72.9 باران باریبوو".
ک.ن
ک.ن