کوردستانی

زانکۆی سلێمانی سەبارەت بە کردنەوەی بەشەناوخۆی خوێندکاران بڕیاریدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانکۆی سلێمانی سەبارەت بە کردنەوەی بەشەناوخۆی خوێندکاران بڕیاریدا
 مەودا میدیا - کاروان نوری 

ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی بریاریدا بە رەچاوکردنی رێککارە تەندروستیەکانی وەزارەتی تەندروستیی بەشە ناوخۆییەکان بکرێتەوە، قۆناغی یەکەمیشی لەسەرەتای مانگی (12)ە وە دەستپێدەکات.

پەڕەی فەرمی زانکۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە "ئەمرۆ سێشەممە ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لە کۆبوونەوەی ئاساییدا بریاریدا بە رەچاوکردنی رێککارە تەندروستیەکانی وەزارەتی تەندروستیی لەناو بەشە ناوخۆییەکان، بە چەند قۆناغێک بەشی ناوخۆیی بە زوترین کات بە رووی خوێندکارانی زانکۆی سلێمانیدا بکرێتەوە".

ئەوەش خراوەتەڕوو "قۆناغی یەکەم سەرەتای مانگی 12 بەشی ناوخۆیی دەکرێنەوە بەپێی پێویستی کۆلێجەکان"، هاوکات زانکۆی سلێمانی بەپێی بەرنامەیەکی دانراو لە رێکەوتی (4-10-2020) خوێندنی ئەلیکترۆنی دەستیپێکرد، پاشان لە رێکەوتی (8-11-2020) خوێندنی ناو کەمپەس دەستیپێکرد.

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan