کوردستانی
دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی دزینی دوو ئۆتۆمبێل و هەردوو تۆمەتبارەکە دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە، هەروەها توانراوە خاوەنی ئۆتۆمبێلەکان بدۆزرێنەوە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی- بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شار توانیان دوو تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی دزینی دو ئۆتۆمبیل ده‌ستگیربكه‌ن، پاش ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (أ، م، م) له‌دایكبوی 1991 به‌بیانوی كڕینی ئۆتۆمبیلێك له‌جۆی تویتا-پیكئاب، ئۆتۆمبیله‌كه ده‌بات بۆ پشكنین، به‌ڵام ئۆتۆمبیله‌كه ده‌دزێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "دوای تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمه‌تباری ناوبراو له‌لایه‌ن خاوه‌نی ئۆتۆمبیله‌كه‌وه، بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شار لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و توانرا تۆمه‌تباره‌كه له شاری كه‌ركوك بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستگیر بكرێت، هەروەها له‌كاتی لێكۆڵینه‌وەدا تۆمه‌تباره‌كه دانی به‌وه‌دا نا كه ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له ناحیه‌ی كه‌ڵه‌كی سه‌ر به شاری هه‌ولێر شاردووەته‌وه، بۆیه به‌هاوكاری به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی ناحیه‌ی كه‌ڵه‌ك توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌دا بگیرێت‌و دوای ڕێكاره یاساییه‌كان ڕاده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه".
ئەوەش هاتووە "له ئێستادا تۆمه‌تبار به بڕیاری به‌رێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌و به‌پێی ماده‌ی 456 له‌یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه".
هاوکات پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەداوە "له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و له‌كاتی دانانی بازگه‌ی كاتیدا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شاره‌وه، گومان له‌شۆفێری ئۆتۆمبێلێك له‌جۆی تویتا- لاندكرۆزه‌ر ده‌كرێت كه مه‌ی خواردبوەوه‌و خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه نه‌بێت‌و دزیبێتی، بۆیه هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆلینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبار ئه‌نجامداو دانی به‌وه‌دانا كه ئۆتۆمبیله‌كه‌ی دزیوه".
باس لەوەشکراوە "توانرا خاوه‌نی ڕاسه‌قینه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه بدۆزرێته‌وه‌و سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌باره‌كه تۆماركرد، له ئێستادا تۆمه‌تبار (س، س، س) له‌دایكبوی 2000 به‌بڕیاری به‌رێز دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 446 له یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوه".
س.س